بەناوی خودای گەورە و میهرەبان
فەرهەنگی کارزان ئەدڤانست
ئەم فەرهەنگە پێکهاتووە لە چەند بەشێکی سەرەکی و لاوەکی.
بەشە سەرەکییەکان بریتین لەم چەند بەشەی خوارەوە:
فەرهەنگەکان
کویز (یاری)
بابەتەکان (پۆست)
ڕکابەرییەکان (چالنج)
لایڤ
باقسەبکەین
بەشە لاوەکییەکان بریتین لەم چەند بەشەی خوارەوە:
ووشەی رۆژ
ڕیکخستنەکان
ووشە دڵخوازکراوەکان
چالاکردنی فەرهەنگ
هەژمار (پرۆفایل)
بەشە سەرەکییەکان
بەشی یەکەم فەرهەنگەکان
ئەم بەشە پێکهاتووە لەچەند فەرهەنگێک کە بریتین لە:
فەرهەنگی ئینگلیزی بۆ کوردی
فەرهەنگی کوردی بۆ ئینگلیزی
فەرهەنگی ئینگلیزی بۆ ئینگلیزی
فەرهەنگی فرمانە نائاساییەکان
فەرهەنگی فرمانە ئاساییەکان
فەرهەنگی ئینگلیزی بۆ کوردی
ئەم فەرهەنگە زیاتر لە ١١٠،٠٠٠ سەد و دە هەزار ووشە لەخۆدەگرێت کە بریتین لەم بەشانە
(پزیشکی - چاپگەری - ئامار - بیرکاری - زەویزانی - کیمیای نەوت - نەوت - هونەر - گەرمی بزووتن - گشتی)
زیاتر لە ٧٠،٠٠٠ حەفتا هەزار ووشە شێوازی خوێندنەوەی بەریتانی و ئەمریکی لەگەڵدایە.
زیاتر لە ٦٠،٠٠٠ شەست هەزار ووشە جۆرەکەی لەگەڵدایە وەک noun. verb. adj..
زۆربەی ووشەکان رونکردنەوەی بە زمانی ئینگلیزی لەگەڵدایە، گرنگی ئەم بەشە لەوەدایە هەندێ جار ئەو مانایەی کە ئەتەوێت لە کوردییەکەدا دەستت ناکەوێت ئەتوانیت لە ئینگلیزییەکەیەوە دەستت بکەوێت، وە هەر ووشەیەکی ئینگلیزیش ماناکەیت نەزانی تەنها پەنجە بدە لە ووشە ئینگلیزیەکە راستەوخۆ مانا کوردییەکەی و ڕونکردنەوە ئینگلیزیەکەیت ئەداتێ.
هەر لەم بەشەدا ئەتوانیت لەرێگەی بەکارهێنانی کامێرەوە وێنەی لاپەرەیەکی ئینگلیزی بگریت یاخود نوسراوێکی ئینگلیزیی پاشان پەنجە بدەی لەو ووشەیەک زۆر بەخێرای بۆت ئەکاتە کوردی واتە پێویست ناکات هیچ ووشەیەک بنوسیت. .
فەرهەنگی کوردی بۆ ئینگلیزی
ئەم فەرهەنگە زیاتر لە ٨٠،٠٠٠ هەشتا هەزا ووشە لەخۆدەگرێت بۆ هەر ووشەیەکی کوردی زیاتر لە مانایەکی ئینگلیزی هەیە، وە هەر مانایەکی ئینگلیزی ئەتوانیت هەر لە شوێنی خۆیدا بە پشت بەستن بە فەرهەنگی ئینگلیزی بۆ کوردییەکە مانای تەواوەتی ببینیت لە هەمانکاتیشدا ئەتوانیت گوێبیستی دەنگی ووشەکە ببیت بە هەردوو شیوازی بەریتانی و ئەمریکی، وە کیبۆردێکی کوردی تایبەتی خۆی لەگەڵدایە بۆ گەران بەدوای ووشەکاندا.
فەرهەنگی ئینگلیزی بۆ ئینگلیزی
ئەم فەرهەنگە زیاتر لە ١٥٠،٠٠٠ سەد و پەنجا هەزار ووشە لەخۆدەگرێت ، هەر ووشەیەک رونکردنەوەی تەواوەتی لەگەلدایە، کاتێک پەنجە لە ووشەیەک ئەدەیت بەشێکی نویت بۆ ئەکاتەوە کە رونکردنەوەی ئەو ووشیە لەخۆدەگرێت بە زمانی ئینگلیزی، ئەگەر مانای هەر وشەیەکت لە رونکردنەوەکەدا نەزانی تەنها پەنجە لە ووشەکە بدە ئەتباتە لاپەرەیکی تر کە رونکردنەوەی تەواوەتی ئەو ووشەیە لەخۆدەگرێت . ئەتوانیت لە بەشی ریکخستنی فەرهەنگەکە ماناکوردییەکەشی چالاکبکەیت تاوەکو ئەو ووشەیەی کە پەنجەی لێئەدەیت مانا کوردییەکەشی ببینیت.
فەرهەنگی کردارە نائاساییەکان
ئەم بەشە زۆریینەی کردارە نائاساییەکان لەخۆدەگرێت بە هەمووشیوازەکانییەوە وەک
(base , s-form , ing-form , Past Simple , Past Participle)
فەرهەنگی کردارە ئاساییەکان
ئەم فەرهەنگە زیاتر لە ٦٠٠٠ شەش هەزار کردار لەخۆدەگرێت بە هەمووشیوازەکانییەوە وەک
(base , s-form , ing-form , Past Simple , Past Participle)
بەگشتی ٢٤،٠٠٠ بیست و چوار هەزار ووشە زیاترە.
بەشیی کویز (یاری)
لەم بەشەدا ئەتوانیت ئینگلیزییەکەت باشتربکەیت، رێگەیەکی باشی مەشق کردنە بۆ باشترکردنی ئینگلیزییەکەت لە رێگەی پێشبرکێکردن لەگەڵ کاسانیتر بە ئۆنلاین ، رکابەری هاورێکانت بکە بە ئەنجامدانی یاری لەگەڵیاندا، یارمەتیدەرێکی باشە بۆ باشترکردنی گرامەر . بە ئەنجامدانی هەر کویزێک چەند خاڵێک بەدەست ئەهێنیت بەپێ تواناو لێهاتووی خۆت. ئەم بەشە لەچەند بەشێک پێکاتووە کە بریتین لە:
بەشی بابەتەکان (پۆست)
رۆژانە چەندین بابەت لەسەر زمانی ئینگلیزی تێدا بڵاودەکرێتەوە لە لایەن کەسانی شارەزا لە زمانی ئینگلیزی، یارمەتیدەرێکی باشە بۆ باشترکردنی ئینگلیزییەکەت ، ئەتوانیت لایک و کۆمێنت لەسەر بابەتەکان بکەیت و پرسیار بنوسیت
بەشی ڕکابەرییەکان (چالنج)
ئەم بەشە پێک هاتووە لە رکابەری نێوان بەکارهێنەرانی فەرهەنگەکە، مامۆستاکانی ئەم فەرهەنگە ڕۆژانە چالنج ی بەکارهێنەران ئەکەن بە دانانی چەند بابەتێکی ئاڵۆز کە لە هەمان کاتدا فێرکاریە، بەکارهێنەرانیش ئەتوانن وەڵام بۆ ئەو رکابەرییانە بنوسن، پاش تەواوبونی کاتی رکابەرییەکە چەند براوەیەک دەست نیشان دەکریت.
بەشی لایڤ
لەم بەشەدا هەرجارەی شارەزایەکی بواری زمانی ئینگلیزی یاخود مامۆستایەک دەربارەی بابەتێک ئەدوێت بەشێوەیەکی راستەوخۆ ، بینەرانیش لەڕێی لێدوانەوە (کۆمێنت) ئەتوانن پرسیاربکەن.